Skip to the content

وه‌زیرى پلاندانان: هەمیشە دەرگای هەرێمی کوردستان بۆ وەبەرهێنەران و سەرمایەداران کراوە بووە

‌‎هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)-  ‌‎رۆژی سێشه‌مه‌ 8-2-2022 له‌ دیوانى وه‌زاره‌ت د.دارا ڕه‌شید، وه‌زیرى پلاندانان پێشوازى  له‌ فوئاد خازر ئه‌لمه‌جالى، كونسوڵى گشتى نوێى شانشینی ئوردن له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد. 

لە دیدارەکەدا د.دارا ره‌شید، پیرۆزباى ده‌ستبه‌كاربوونى لە كونسوڵى گشتى نوێى شانشینی ئوردن کرد و دووپاتی لە پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان هەردوولا  لە قۆناغە جیاجیاکان کردەوە. بەپێویستیشی زانی پەرەی زیاتر بە پەیوەندییەکان  بدرێت.
‌‎وەزیری پلاندانان ڕاشیگەیاند هەمیشە دەرگای هەرێمی کوردستان بۆ کۆمپانیا و بەڵێندران و سەرمایەداران کراوە بووە، بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە و ئاوەدانکردنەوەی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکە د.دارا ڕەشید، ئاماژەی بە روئیای حکومەتی هەرێم بۆ کاری بەیەکەوەیی لەگەڵ وڵاتی ئوردن کرد، لەسەر بنەمای سوود وەرگرتن لە ئەزموون و شارەزای یەکتری.