Skip to the content

وەزیری پلاندانان: دەمانەوێت هەماهەنگی بەهێز هەبێت لە نێوان کۆمپانیا ناوخۆیی و بیانیەکان

رۆژی سێشەمە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، د. دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نەسروڵڵا رەشنوودی، کونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارێکدا کە شاکر حوسێن، بەڕێوەبەری کاروباری کۆماری ئیسلامی ئێران لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ئامادەی بوو،گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییە بەردەوامەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کرا لە قۆناغە جیاجیاکان بەتایبەت لە ئاڵوگۆری بازرگانی و پێشخستنی سێکتەری وەبەرهێنان لە بوارەجیاجیاکان کە لەئێستادا کۆمپانیا و وەبەرهینەرانی هەردوولا لە ئاستێکی باشدایە.

هەر لە دیدارەکە وەزیری پلاندانان وێرای دووپات کردنەوەی پاڵپشتیەکانی وەزارەت ئاماژەی بەوەشکرد کە ماوەی چەند ساڵێکە هەرێمی کوردستان بە قەیرانی دارایی دا تێپەردەبێت، لە جێبەجێ کردنی پرۆژەکانیش گرنگی بەوانە دەدرێت کە لە بەرژەوەندی هاووڵاتییانە و راشیگەیاند:'' دۆزینەوەی میکانیزمێکی گونجاو بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو گرفتانەی کە ئاستەنگ لەجێبەجێ کردنی پرۆژەکان دروست دەکەن لە پێشینەی کارەکانمانە.''