Skip to the content

لیوای ١١ی پیادە هەڵمەتێکی خوێنبەخشینیان ئەنجام دا

ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ـی نیسانی ٢٠٢٤، پێشمەرگەکانی لیوای ١١ـی پیادە لەسەر داوای نەخۆشخانەی گشتیی کۆیە، هەڵمەتێکی خوێنبەخشینیان بۆ بەخشینی خوێن بە بانکی خوێنی کۆیە ئەنجام دا، بۆ نەخۆشەکانی تالاسیما و هەر حاڵەتێکی پێویست.

زیاتر لە ٥٠ ئەفسەر و پێشمەرگە ئامادەییان بۆ خوێنبەخشین دەربڕی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی کۆیەش سوپاسی بەدەمەوەهاتنی هێزەکانی پێشمەرگەی کرد.