Skip to the content

وەزیری پێشمەرگە ستایشی هەوڵەکانی فەرماندەی گشتيی هێزەکانی ئەڵمانیای لە هەرێم کرد

ڕۆژى يه‌كشه‌ممه‌ ٢١ــی نیسـانی ٢٠٢٤، بە مەبەستی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری كاروبارى پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ هامپ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی ئەڵمانیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری كرد.

وەزیری كاروبارى پێشمەرگە سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونی کۆڵۆنێڵ هامپ و ڕاوێژکارانی سەربازی و دیبلۆماسيی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان به‌ گشتى و لە وەزارەتی پێشمەرگە به‌ تايبه‌تى كرد.

هەر لەو دیدارەدا وەزیری پێشمەرگه، هيواى سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامى بۆ کۆڵۆنێڵ لارس خواست، کە وەک شوێنگرەوەی کۆڵۆنێڵ هامپ لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەست بەکار دەبێت، پاڵپشتی و پشتیوانيی وەزارەتی پێشمەرگەشی بۆ دووپات کردەوە.