Skip to the content

بەشی نۆیەمی شایستە داراییەکانی گەنمی جوتیارانی هەرێم دەگات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ( نەوزاد شێخ کامل) بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە بەردەوامی هەوڵەکانیان بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵی( ٢٠٢١) ئاگادار کراین، کە ئەو بڕە پارەی وەک بەشی نۆیەمی پارەی جوتیارانی هەرێم دیاری کراوە بە زووترین کات چەکی پارەکان دەگاتە هەرێم و پاش وەرگرتنی چەند ڕێکارێکی کارگێڕی ئەو بڕە پارە بەسەر جوتیاراندا بەپێی ڕۆژی وەرگرتنی گەنمەکانیان لە سایلۆکاندا دابەش دەکرێت به‌م شێوه‌یه‌:
١- بڕی پارەی جوتیاران بۆ شاری سلێمانی: (سێ ملیار و دووسەد و چل) ملیۆن دینارە.
٢- بڕی پارەی دیاری کراو بۆ جوتیارانی پارێزگای هەولێر: (دوو ملیار و حەفتا ملیۆن) دینارە.
٣- بڕی پارەی دیاری کراو بۆ جوتیارانی  پارێزگای دهۆک :(سێ سەد و سیانزە ملیۆن) دینارە.
تا ئێستا بڕی ( سی و شەش ملیار و حەوت سەد و یەک ملیۆن و شەش سەد و حەوت هەزار) دینار لای وەزارەتی بازرگانی حکومەتی فیدراڵ ماوە، وا بڕیارە لە داهاتوودا ئەو بڕە پارەیە کە شایستە داراییەکانی جوتیارانە بۆ ساڵی ٢٠٢١ بنێردرێت.