Skip to the content

سەنتەرێکی هاوبەش بۆ پڕۆژەی بازرگانی و پیشەسازی و هاوردەکردنی تەکنەلۆژیای ئیتاڵی دەکرێتەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی یەکشەممە 13-2-2022 سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی، بە ئامادەبوونی فەتحی مودەریس، ڕاوێژکاری پەیوەندییەکان پێشوازیان لە شاندێکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی شاری تۆرینۆی ئیتاڵی کرد، كە پێكهاتبوون لە ئاندریا سیلفیۆ فینتورینی، سەرۆكی ژوور و لارا فانتاجیلۆ، یاریدەدەری سەرۆک ژوور، هەروەها سالار عومەر و لیۆپۆلدو فریگۆ لە سەنتەری خاوەنکارانی کوردستانی ـ ئیتاڵی یاوەری شاندە ئیتاڵییەکە بوون.
ئامانجی سەردانەكە چەندین تەوەری گرنگی تایبەت بە كاری بازرگانی و بزنس لە خۆگرتبوو، هاوکات دامەزراندنی سەنتەرێکی هاوبەشی هەردوولایەن بۆ ئەنجامدانی زنجیره پڕۆژەیەكی بازرگانی و پیشەسازی و هاوردەکردنی تەکنەلۆژیای ئیتاڵی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق باسیان لێوە کرا. 
بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری بازرگانی پشتگیری تەواوی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ هەر دەستپێشخەریەک دەربڕی کە دەبێتە مایەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و سوود وەرگرتن لە هێنان و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی ئیتاڵی و ئەنجامدانی هەنگاوی كردەیی لەسەر ئەرزی واقیع، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.