Skip to the content

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی هەولێر چاودێریی بازاڕ و نرخی کەلوپەل دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- شەممە ڕێکەوتی 19-3-2022 بەڕێوەبەرايەتى چاودێرى بازرگانى هەولێر بە سەرپەرشتی (مظفرصابر) بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی هەولێر و( بەرپرسی پشکنین ) هەڵسان بە سەردانیكردنى مۆڵ و مارکێتەکانی ناوشاری هەولێر، سەردانەکە بۆ زیاتر دڵنیابوون لە گراننەبوونی نرخ و کەلوپەلی ماوەی بەسەرچوودا بوو، لە ئەنجامدا چەندین مارکێت، پسوولەی سزايان پێدان و و هەندێک لە گۆشتی تێکچوو دەستی بەسەردا گیرا.