Skip to the content

وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی ساڵیادی کیمابارانی هەڵەبجە بەرز ڕادەگرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە (16-3-2022)، بریكارانی وەزارەت و ڕاوێژكاران و بەڕێوەبەرانی گشتی و سەرجەم فەرمانبەرانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە خەمگینیەوە یادی كارەساتی هەڵەبجەی شەهیدیان بە وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدانی هەڵەبجەی شەهید كردەوە. لەم ڕۆژەدا زیاتر لە (5000) هەزار خەڵكی كوردستان لە ساڵی 1988 بوونە قوربانی كیمیاباران و بە بێدەنگی سەریان نایەوە، بەر لە‌ 34 ساڵ لە یەكێك لە سامناكترین تاوانەكانی مێژوودا، خەڵكی هەڵەبجە بوونە قوربانیی چەكی قەدەغەكراوی كیمیایی، دڕندانە كۆمەڵكوژ كران، هەزارانی دیكەش بریندار و دەربەدەر بوون كە هەر یەكێكیان چیرۆك و بەسەرهاتێكی تراژیدی هەیە، كارەساتی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە، تاهەتایە‌ سیمبولی ستەملێكراوی میللەتی كوردە.