Skip to the content

هەوڵەکان بۆ هەناردەکردنی بەروبوومی ئۆرگانیکی کوردستان بۆ ئەمەریکا و وڵاتانی کەنداو به‌رده‌وامن

ڕۆژى سێشەممە ٢٣ــی نیسانی ٢٠٢٤، سەروەر کمال هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، پێشوازی لە باربارا ئەبێل، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و هەماهەنگيی ژووری بازرگانيی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارەکەدا كە ڕاوێژكاری پەیوەندیيەکانی وەزارەت ئامادەى بوو، باس لە گرنگی و بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان کرا، لە کاتێكدا گشت ڕێکارەکان یارمەتیدەرن بۆ ڕەخساندنی ژینگەیەکی لەبار بۆ بەرەوپێشبردنی زیاتری بازرگانيی نێوان هەردوولا.

خاتوو باربارا ئاماژەی بە بەرنامەی داهاتووی ژووری بازرگانيی ئەمەریکا کرد بۆ ساڵی ٢٠٢٤، و هەوڵەکانیان بۆ هەناردەکردنی بەروبوومی ئۆرگانیکی کوردستان بۆ ئەمەریکا و وڵاتانی کەنداو له‌ داهاتوو.

لقی ژووری بازرگانيی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان، زیاتر لە ۳٥ کۆمپانیای ئەمه‌ریکی تێيدا ئه‌ندامن و پلانیان هەیە بەرنامەكانیان لە كوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی فراوان بکەن.