Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە میری نوێی ئێزدییان میر حازم میر تەحسین بەگ دەکات

بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک میری ئێزدیانی جیهان ، ئەمڕۆ شەممە 27/7/2019 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە میر حازم میر تەحسین بەگ کرد.

لە پەیوەندییەکەدا سەرۆکی حکومەت هیوای سەرکەوتنی بۆ میری نوێی ئێزدییان خواست و ئاماژەی بەوەدا کە خوشک وبرایانی ئێزدی پێکهاتەیەکی رەسەنی نەتەوەی کورد و گەلی کوردستانن و
حکومەتی هەرێمی کوردستانیش پاڵپشت ویارمەتیدەریان دەبێت و وەک هەمیشە هەوڵدەدات خزمەتێکی شایستەتری خوشک وبرا ئێزدییەکان بکات و لە ئێش و ئازارەکانیان کەم بکاتەوە .

میر حازم سوپاسی پشتیوانی و پشتگیریی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد.