Skip to the content

ڕوونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە سەبارەت بە لێدوانەکانی بەڕێز عەبدولسەتار مەجید وەزیری پیشووی کشتوکاڵ

سەبارەت بە لێدوانەکانی بەڕێز عەبدولسەتار مەجید وەزیری پیشووی کشتوکاڵ، کە لە هەندێک دەزگای راگەیاندندا سەبارەت بە بەخشین و دیاری بۆ وەزیرەکان لێدوانی داوە، ئێمە لە حکومەتی ھەرێم رایدەگەێنین کە هیچ شتێک بە ناوی دیاری نەبووە و نییە، تەنیا بەخشین هەبووە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا پێداچونەوە بە سەرجەم بەخشینەکان دەکات، داواش لە سەرجەم وەزیرە بەڕێزەکانی کابینەی پێشوو دەکات موڵک وماڵی حکومەت لە ئۆتۆمبێل وخانووبەرە و هەر کەولوپەلێکی دیکە بگەڕێننەوە، کە تاکو ئێستا لە ئەستۆیاندا ماوە.

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان