Skip to the content

ڕوونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV. KRD) - لەم ڕۆژانەدا ئۆفیر گێندلمان گوتەبێژی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ کاروباری میدیای عەرەبی، لە تویتێکدا باسی لەوە کردبوو کە ئەگەری ئەوە هەیە کۆماری ئیسلامی ئێران هێرش بکاتە سەر هاووڵاتیانی ئیسرائیلی لە چەند وڵاتێکی وەک (جۆرجیا ، ئازەربایجان ، تورکیا ، ئيمارات ، بەحرەین و هەرێمی کوردستان). بۆ ئاگاداری هەموو لایەک و وەک چەندین جاری دیکەش ڕامانگەیاندووە ئیسرائیل هیچ بەرژەوەندیەکی لە هەرێمی کوردستان نییە و هیچ هاووڵاتییەکی ئیسرائیلیش لە هەرێمی کوردستان نییە. بۆیە ئەم لێداونە بە هەر مەرامێک درابێت، رەت دەکەینەوە و دوورە لە ڕاستییەوە.

د. جووتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/12/5