Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە شاندێکی باڵای یونامی دەکات

ڕۆژی دووشەممە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، د.ئومێد سەباح،سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران،پێشوازی لە لۆرێنز لیو، ئەفسەری باڵای سیاسی یونامی لە عێراق و شاندی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا وێرای بەخێرهێنانی شاندی میوان، جەخت لە ھەماھەنگی و پەیوەندییە بەردەوامەکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و یونامی کرایەوە.

پرسی پڕۆژە یاسای بودجە و ناکۆکیەکانی نێوان هەردوولا لەسەر پرسەکانی نەوت و گاز و دابینکردنی شایستەداراییەکانی هەرێم و بارودۆخی ئابوری هەرێم و تاووتوێ کران و بەردەوامبوونی گفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغدا بۆ چارەسەربوونی ناکۆکیەکان بە پێویست زانرا، هەروەها باس لە دوایین پێشهاتەکانی نێو پڕۆسەی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان و تەحەدیاتەکان بەردەم پڕۆسەکە کرا.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ڕۆلی گرنگی یونامی بەبایەخەوە کرا لە رابردوو لە و پشتگیریکردنی هەموو پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق.