Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسولی گشتيی ڕوسیا دەکات

ڕۆژی یەکشەممە ٧ـی نیسانی ٢٠٢٤, د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ماکسیم ڕۆبین، کونسولی گشتيی ڕوسیا لە هەولێر و شاندی یاوەری له‌  کۆمپانیای KBC بۆ بواری نەوت کرد.

لە دیدارەکە کەمال محمد، وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم بە وەکالەت ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی پەیوەندیيەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتی ڕوسیا ئاڵوگۆڕ کران و جەخت لە بەردەوامی پەیوەندیيەکانی نێوان ھەردوولا کرایەوە.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی دوایین پێشھاتە ئابووری و سیاسییەکانی نێو پرۆسەی سیاسيی عێراق و دوایین پەیوەندیيەکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و حکومەتی عێراق و دوا لێکتێگەیشتن و ڕێکەوتنی نێوان هەردوو حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم بە هەنگاوێکی گرنگ و دڵخۆشکەر زانرا.

پرسی ڕێکەوتنی نێوان حکومەتی ھەرێم و حکومەتی عێراق بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم و چالاکی کاری وەبەرهێنانی کۆمپانیا ڕوسیەکان لە هەرێم، تەوەرێکی تری دیدارەکە بوون.