Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئیمارات لە ھەولێر دەکات

ڕۆژی یەکشەممە 25ی شوباتی 2024، د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە ئەحمەد ئیبراھیم ئەلزاھری، کونسوڵی گشتیی ئیمارات لە ھەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا جەخت لە پەیوەندیەکانی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و وڵاتی ئیمارات کرایەوە، و بەردەوامیی پەیوەندی ھەردوولا بە گرنگ زانرا.

ھەر لە دیدارەکەدا باس لە دوایین پێشھات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کرا.
هەروەها بیروڕا لەبارەی پەیوەندی و گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و عێراق، و چارەسەرکردنی لە چوارچێوەی دەستور  ئالوگۆڕ کرا.