Skip to the content

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە بەرپرسی ئۆفیسی یونامی لە هەولێر دەکات

ڕۆژی پێنجشەممە 25ی کانوونی دووەمی2024، د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە ریکاردۆ رۆدریگز بەرپرسی ئۆفیسی یونامی لە هەولێر کرد.

بەرپرسی ئۆفیسی یونامی کە بە مەبەستی ماڵئاوایی کردن لە ئەرکەکەی دا سەردانی سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی کرد و خۆشحاڵی خۆی دەربری لەو ماوەیەی کاری کردووە لە هەرێمی کوردستان و هەماهەمگی و پتەوکردنی پەیوەندیەکان جەختی لێکرایەوە.

لای خۆیەوە سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سوپاسی بەرپرسی ئۆفیسی یونامی لە هەولێر کرد و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواست لە داهاتوو و هەروەها لە هەماهەنگی و بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکاندا ڕۆلی بەرز نرخێنرا.

هەر لە دیدارەکەدا پرسی گفتوگۆکانی نیوان هەرێم و بەغدا و گرفت و ئالنگاریەکانی ئەمڕۆی ناوچەکە پێیدا تێپەردەبێت تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەبوون.