Skip to the content

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و وەزیری ئەوقاف تاوتوێێ پلانی هەرێمییان کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتى  ٦/٢/٢٠٢٢ دکتۆر دیندار زێباری سەردانى وەزارەتى ئەوقاف و کاروباری ئایینی کرد. مەبەست لەم سەردانە گفتوگۆکردن بوو لەسەر پلانى هەرێمیى مافەکانى مرۆڤ ٢٠٢١-٢٠٢٥، بۆ ئەوەى ڕۆڵى وەزارەتى ئەوقاف لە پلانى هەرێمى و میکانیزم و قۆناغەکانى جێبەجێکردنى ڕاسپاردەکان تایبەت بە وەزارەت بخرێتەڕوو.

وەزیرى ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئامادەیى خۆى بۆ گشت هەماهەنگى و هاوکارییەک دەربڕى لە سەرخستنى پلانەکە. 

هەنگاوەکانى وەزارەتى ئەوقاف جێگاى بایەخن لە ڕاگرتنی ھاوسەنگی لە نێوان پێکھاتە ئاینییەکان لە ھەرێم و ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینی لە ڕووبەڕوو بوونەوەی بیری توندوتیژی و پاراستنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی جێگای دەستخۆشییە.