Skip to the content

هەوڵەکان چڕ دەکرێنەوە بۆ دادگاییکردنی داعش

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- د. دیندار زێباری نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کرد لە کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی لە نێوان یونیتاد و لیژنەی هەماهەنگیکاری نیشتمانی و حکومەتی هەرێمی کوردستان. 

جەخت لە چڕکردنەوەی هەوڵەکان کراوە بۆ دادگاییکردنی داعش لە ژێر ڕۆشنایی تاوانە نێودەوڵەتییەکان. حکومەتی هەرێم پابەندبووە بە پڕۆسەی ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری لەگەڵ یونیتاد و بەردەوام دەبێت تا دەستکەوتەکانی تر دەچنرێنەوە.