Skip to the content

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان کۆبوونەوەی ماڵئاوایی لەگەڵ کونسوڵی کۆریای باشوور کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- د. دیندار زێباری پێشوازی کرد لە چۆی کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور، به‌ بۆنه‌ی ته‌واو بوونی ئه‌ركه‌كه‌ی له‌ هه‌ولێر  . هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە پێگەکانی داهاتووی، لە ماوەی ئەرکەکەی، چۆی چاڵاکانە لە کوردستان کاری کردووە و تێکەڵی کەلتووری کوردی بووە. 

هاوکات، بەرپرسی نووسینگەی کۆیکا لە کۆبوونەوەکەدا یاوەری بوو  و بۆیە باسی هەندێک تەوەری پەیوەست بە مافی مرۆڤ کرا، لەوانەش دابینکردنی سەنتەری شیاندنەوە بۆ قوربانییانی ماددەی ھۆشبەر.