د. دیندار زێباری لەگهڵ تیمێکی یونیتاد كۆبۆوه
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لە ڕێککەوتی ٨ ی ئایاری ٢٠٢٢، د. دیندار زێباری پێشوازی لە تیمێکی یونیتاد کرد کە پێکهاتبوو لە جیراڵد کەیسی، مایکل بۆلۆسکی، سیمۆ فیتانیان و عهبدولغهنی زوهێر.
لە کۆبوونەوەیەکدا جەخت لەوە کرایەوە کە حکومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە لە هەماهەنگیکردن لەگەڵ یونیتاد بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایش ژمارە (٢٣٧٩)ی ساڵی ٢٠١٧، هەروەها لە بواری ئاڵوگۆڕی زانیاریش پهیوهندییهكانیان پهره پێ دهدهن .
هاوکات جهخت لهوه كرایهوه كه تایبەتمەندیی هەرێم لە چالاکییەکانی یونیتاد کە لە دەرەوە و ناوەوەی عێراق ئەنجام دەدرێن، بەتایبەتی لەو بوارانەی تایبەتن بە لێکۆڵینەوە و هەوڵەکانی بونیادنانی تواناکانی دادوەر و لێکۆڵەران لهبهرچاو بگیرێت و له ههمان كاتیشدا پێویستە یونیتاد لە بواری هاوکاریی دامەزراندنی دادگایەکی تایبەتمەند یان هەر پڕۆژەیەکی تری یاسایی کە ببێتە هۆی دادگاییکردنی تیرۆیستان لەسەر ئەو تاوانانەی کە ئەنجامیان داوه ڕۆڵی خۆی ببینێت.