Skip to the content

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و بریکاری وەزیری دادی عێراق کۆبوونەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- د. دیندار زێباری،ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە شاری بەغدا لەگەڵ زیاد خەلیفە ئەلتەمیمی، بریکاری وەزیری دادی حکومەتی عێراق کۆبووەوە.
لەدیدارێکدا باس لە گرنگی بەشداری هاوبەشی هەرێم و حکومەتی ئیتیحادی لە ئامادەکردنی راپۆرتەکانی تایبەت بەو رێککەوتننامانەی کە عێراق پەسەندی کردوون لە بواری مافی مرۆڤ کرا، رۆڵی ئەو بەشدارییە لە تەواوکردنی راپۆرتی کۆماری عێراق و جێبەجێکردنی پابەندبوونەکانی کۆماری عێراق.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا تیشک خرایەسەر کۆبوونەوەکانی تایبەت بە پەیماننامەی تایبەت بە مافە مەدەنی و سیاسییەکان کە بە شێوەی ئۆنڵاین لە شاری بەغدا بەڕێوەچوو.