Skip to the content

پابەندییە دیجیتاڵییەکەمان

حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە دەستەبەرکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان بۆ هەموو دانیشتوانی هەرێم. ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی کە پێویستە ئەم خزمەتگوزارییانە بەردەست و ڕوون بن. لایەنێکی گرنگی ئەم کارە بریتییە لە تێهەڵكیشکردنی خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان.

ئێمە ئەم کارە زۆر بە ووریاییەوە ئەنجام دەدەین چونکە هەر گۆڕانکارییەکی نوێ پێویستی بە کات و پلاندانانی ورد هەیە. لە ئەنجامدا ئەم پرۆسەیە بە چەند قۆناغێکدا تێپەڕدەبێت چوونکە دەزانین هەم خەڵک و هەم لایەنە بارزگانییەکان  پێویستیان بە کاتی پێویست دەبێت بۆ گونجاندن لەگەڵ ئەو ڕێکارانەی کە دەیان بەستێتەوە بە حکومەتەکەیانەوە. هەر بۆیە تێهەڵکێشکردنی خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان نابنە جێگرەوەیەک بۆ ئەو ڕێکارانەی هەنووکە بەکاردێن، بەڵکو دەبنە تەواوکەریان. 

 

بنەماکانمان

ستراتیژی وەرچەرخانی دیجیتاڵی لەسەر سێ بنەمای سەرەکی بەندە: 

  1. بەکارهێنەرە بنەمایە:‌ هەردوو هاوڵاتی و فەرمانبەر بەکارهێنەری خزمەتگووزارییە دیجیتاڵییەکانی حکومەتن. ئێمە ڕاوێژ دەکەین بەکەسانی گوونجاو تاوەکوو تێ بگەین لە پێویستییەکانیان و بتوانین خزمەتگوزارییەکان لەسەر ژمارەیەک ئامێر دەستەبەر بکەین.
  2. سەکۆی هاوبەش: بوونی سەکۆیەکی هاوبەش دەبێتە هۆکارێک بۆ کەم کردنەوەی خەرجی و پاراستنی داتا و زیاتر بەردەست خستنی خزمەتگوزارییەکان. ستراتیژی گۆرانگارییە دیجیتاڵییەکەمان بەشێوەیەکی مەڵبەندیی پلانی بۆ دادەنرێت و لەڕێگەی وەزارەتەکانەوە دەگوازرێتەوە بە لەبەرچاو گرتنی کەمترین خەرجی و ئەنجامێکی گونجاو.
  3. ئاسایش و تایبەتێتی: ئینتەرنێت دەکرێت ببێتە سەرچاوەی زیان گەیاندن، لەبەرئەوە سەرجەم ژێرخان و خزمەتگوزارییەکانمان بە شێوەیەک داڕێژراوە کە دڵنیایی تەواو بدات بە هاوڵاتیان لەوەدا کە داتاکانیان پارێزراو بێت.

ئەو خزمەتگوزارییانەی لە ساڵی یەکەمدا پێشکەش دەکرێت

لە ساڵی یەکەمدا هاوڵاتیان ئەم شتانە دەبینن:

  • یەک پۆرتاڵی سەرەکی حکومی کە ڕێگە بە هاوڵاتیان دەدات دەستیان بگات بە سەرجەم خزمەتگوزاری و زانیارییەکان لە یەک شوێنەوە
  • سیستمی ئەلکترۆنی تۆمارکردنی دادنوس و موڵکی بۆ وەزارەتی داد
  • سیستمی ئەلکترۆنی تۆمارکردنی کۆمپانیا
  • لەهەمان کاتدا، کار دەکاین لەسەر تێهەڵکێشکردنی خزمەتگوزاریی دیجیتاڵ لە کایەکانی تری کاری حکوومیدا، وەک بەمەڵبەندییکردنی سیستەمی مووچە و سەرچاوە مرۆییەکان، هەتاوەکو دڵنیابکەین لەوەی کە کاربەدەستانی گشتی بەباشترین شێواز و بەوپەڕی ڕوونی و ئاشکراییەوە کارەکانیان ئەنجام دەدەن.

پلانی دوور مەودا بۆ بە ئەلکترۆنی کردنی خزمەتگوزارییەکان گۆڕانکاری گەورە دەکات لە چۆنیەتی کارکردنی حکومەت و گەیاندنی بە سەرجەم لایەنەکان بە شێوەیەکی ئاشکرا و گونجاو. ئەمەش کارێکی دوور خایەن دەبێت بەڵام ئێمە سوورین لەسەر کارکردن لەسەری دروست کردنی.