Skip to the content

فەرمانی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی ساڵى خوێندنى ٢٠١٦ ـ ٢٠١٧ بە شێوەى هەمیشەیی دەرچوێنرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە پێى بڕیارى ژمارە ١٢٣ى ئەنجومەنى وەزیران کە لە ڕێکەوتى ١ی کانوونی یەکەمى ٢٠٢١ دەرچووە, مەسرور بارزانی سەرۆکى حکومەتی ھەرێمی کوردستان، فەرمانی دامەزراندنی بە شێوەى هەمیشەیی بۆ سێ یەکەمەکانى ساڵى خوێندنى (٢٠١٦ ـ ٢٠١٧) لەسەر ئاستی کۆلێژ و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرکرد.
دەرچووەکان کە ژمارەیان ١٦٨٥ کەسە، لەسەر میلاکى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وەزارەتەکانى دیکە دابەش دەکرێن.


فەرمانگەى میدیا و زانیارى
٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢