Skip to the content

ناساندنی ژمارەی کەسیی بێ هاوتا (UPN): ناسنامەی دیجیتاڵی خۆت لەپێناو دەستڕاگەیشتنێکی ئاسانتر

 

زانیاری دەربارەی ژمارەی کەسیی بێ هاوتا (UPN)

ژمارەی کەسیی بێ هاوتا (UPN)  ناسێنەرێکی تایبەتی 13 ژمارەییە بۆ هەموو تاکێک لە هەرێمی کوردستان دیاری کراوە. ئەم ناسنامەیە دەروازەیەکە بۆدەستڕاگەیشتن بە هەموو خزمەتگوزارییە دجیتاڵییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

 

نهێنی پاراستن و ئاسانکاری 

 ژمارەی کەسیی بێ هاوتا (UPN) زانیاری کەسی تایبەتە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا شاراوە نییە. سەبارەت بە شێوازی پاراستنی زانیارییەکانت، باشتر وایە UPN تەنها لەگەڵ لایەنی حکومی هاوبەشی بکەیت. ئەویش بەگوێرەی مامەڵەی داواکراو.

 

بەدەستهێنانی ژمارەی کەسیی بێ هاوتا (UPN) بە ئاسانترین شێواز

بۆ بەدەستهێنانی ژمارەی کەسیی بێ هاوتا (UPN)، ئەم هەنگاوانەی خوارەوە پەیڕەو بکە:

  • سەردانی یەکێک لە بنکە دیاریکراوەکانی تۆمارکردنی ناسنامەی دیجیتاڵی بکە.
  • دڵنیابە لە هەڵگرتنی ئەم بەڵگەنامانەی خوارەوە:
    • کارتی نیشتمانی یان پاسپۆرت.
    • کارتی نشینگە و پاسپۆرت بۆ هاوڵاتیانی بیانی.

لیستی بنکەکانی تۆمارکردنی ناسنامەی دیجیتاڵی

# ناو ناونیشان شوێن لەسەر نەخشە
1 تۆماری ناسنامەی دیجیتاڵی گوندی ئیتاڵی ١، هەولێر کلیک لێرە بکە
2 بانکی باواجی - کۆیە ناوەندی شار، شەقامی سەرباسکان، کۆیە کلیک لێرە بکە
3 بانکی ئازادی - سۆران شەقامی شارەوانی، سۆران کلیک لێرە بکە
4 بانکی فیدڕال - هەولێر شەقامی ٣٠ مەتری بەرامبەر قوتابخانەی جمهوری، هەولێر کلیک لێرە بکە
5 بانکی بەحرکە شەقامی سەرەکی بەحرکە، هەولێر کلیک لێرە بکە
6 بانکی سۆلاڤ، ئامێدی ئامێدی کلیک لێرە بکە
7 بانکی خاپور، زاخۆ زاخۆ کلیک لێرە بکە
8 بانکی پێرس، ئاکرێ تەنیشت گەنجینەی ئاکرێ، ئاکرێ کلیک لێرە بکە
9 بانکی ماڵتا، دهۆک گەڕەکی ماڵتا، دهۆک کلیک لێرە بکە
10 بانکی دۆمیز، سێمێڵ نزیک بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆک، دۆمیز، دهۆک کلیک لێرە بکە
11 بانکی چەمچەماڵ تەنیشی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی چەمچەماڵ، بەرامبەر کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ، چەمچەماڵ کلیک لێرە بکە
12 بانکی ڕانیە ناوەندی شار، ڕانیە کلیک لێرە بکە
13 بانکی هەڵەبجە بەرامبەر شارەوانی هەڵەبجە، هەڵەبجە کلیک لێرە بکە
14 بانکی توی مەلیک، سلێمانی بەرامبەر پارکی دایک، سلێمانی کلیک لێرە بکە
15 بانکی باخان، سلێمانی گەڕەکی کوردسات، بەرامبەر ڕادیۆی نەوا، سلێمانی کلیک لێرە بکە
16 بانکی گەرمیان، کەلار کەلار کلیک لێرە بکە