Skip to the content

لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی ( حکومی - ناحکومی ) تا رۆژی یەکشەممە ٣٠ی ١ی ٢٠٢٢ پشوو دەبێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- به‌ پێی ڕاگه‌یا‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی ( حکومی - ناحکومی ) تا رۆژی یەکشەممە ٣٠ی ١ی ٢٠٢٢ پشوو دەبێت، ئه‌م بڕیاره‌ش له‌ پێناوی
پاراستنی سەلامەتی گیانی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران دراوه‌ به‌ هۆكاری دابەزینی پلەکانی گەرمی پاش هەڵسەنگاندنی ( وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن / بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، له‌ ڕاگه‌یا‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ هاتووه‌:

١- لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی ( حکومی - ناحکومی ) پشوو دەبێت تا ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی ١ی ٢٠٢٢ واتا ڕۆژی یەکشەممە پشوو دەبێت.
٢- ئەو هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوانەی وەرزی یەکەم کە ئەنجام نەدراون لە ڕۆژی دووشەممە ٣١ی ١ی ٢٠٢٢ دەست پێدەکرێتەوە، کارگێڕی ناوەندەکانی خوێندن خشتەی ئەو تاقیکردنەوانەی کە ماون بۆ قوتابیان و خوێندکاران ڕادەگەیەنن بە مەرجێک بەیانیان لە کاتژمێر ٩:٣٠ ی بەیانی دەست پێبکات، پاش ئەنجامدانی ئەو تاقیکردنەوانەی کە ماون خوێندنی وەرزی دووەم دەست پێدەکات .
٣ - قوتابخانەکانی (سابیس ) و (نێودەوڵەتییەکان) و ( بیانییەکان ) کە پرۆگرامی تایبەتیان هەیە دەتوانن تا وادەی ئاماژە پێکراو بە شێوازی خوێندنی ئۆنڵاین بەردەوام بن.
٤ - ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە بۆ قەرەبووکردنەوەی ماوەی لە دەستچوو ، ساڵنامەی خوێندن هەموار دەکاتەوە.


فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری