Skip to the content

هەواڵەکان

پڕۆژەى ئەکادیمیاى کۆمەڵگەى مەدەنى بەهاوبەشى فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکان بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ دووشەممە ‏08‏/02‏/2021 پڕۆژەى ئەکادیمیاى کۆمەڵگەى مەدەنى بەڕێوەچوو کە پڕۆژەیەکى هاوبەشى نێوان فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکان و رێکخراوى گەشەپێدانى ستراتیژى بەردەوام و epic دەستەبەرکردنى ئاشتى ناوەندى عێراق، تێیدا ڕاهێنان بە کۆمەڵێک چالاکوانى کۆمەڵى مەدەنى کرا.

کۆبونەوەیەکى فراوان لەگەڵ نوێنەرى چەند رێکخراوێکى پێکهاتەکان بەڕێوەچوو

ئەکرەم محەمەد جەمۆ سەرۆکى فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکان بە ئامادەبوونى بەڕێز ئایدن مەعروف وەزیرى هەرێم بۆ کاروبارى پێکهاتەکان و بەیاوەرى شوان مەحمود جێگرى سەرۆکى فەرمانگە کۆبونەوەیەکى فراوان لەگەڵ نوێنەرى پێکهاتەکان سازکرا.