Skip to the content

هەواڵەکان

قونسوڵی يابان سەردانی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کرد

ڕێککەوتی ٢٠٢١/٨/٤ (د.عبدالحکیم خسرو) سەرۆکی دەستە بەوەکالەت لەگەڵ ستافی دەستە پێشوازیان لە (ئارامیکی کاواھیرۆ) قونسوڵی یابان کرد و چەند تەوەرێک خرایە بەر باس.

شاندێکی دەستە بەمەبەستی ناساندنی دوو پەرتوک لە پەڕلەمانی کوردستان ئامادەبوون

ئەمڕۆ دووشەمە 2021/3/15 شاندێکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ، کە پێکهاتبوون لە ڕاوێژکارانی دەستە و سەرۆکی فەرمانگەکان، سەردانی پەڕلەمانی کوردستانیان کرد ، بەمەبەستی ناساندن و تاوتوێکردنی دوو پەرتوک.

سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەگەڵ ئەندامێکی لێژنەی چارەسەرکردنی کێشەی زەویی جووتیارانی ناوچە کوردستانییەکان لە پەڕلەمانی عێراق کۆبووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێککەوتی 2021/1/6 د. عبدالحكيم خسرو سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و ستافێکی دەستەکە، پێشوازییان لە ناصر هەرکی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق و ئەندامی لێژنەی چارەسەرکردنی کێشەی زەوی جووتیارانی سنوری پارێزگای کەرکوک کرد.