Skip to the content

بەڕێوەبەری گشتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە هۆشداری بە مدیاکان دەدات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەڕێوەبەری گشتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە ئاگاداری گشت میدیا بینراوەکان و پۆرتاڵەکانیان دەکاتەوە.
ڕۆژی ٢٠٢١/١٢/٦ شێروان عولا خورشید بەڕێوەبەری گشتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی سەر بە وەزارەتی ڕۆشنبیری، ئاگاداری گشت میدیا بینراوەکان وپ ۆڕتاڵەکانیانی کردەوە کە بە هیچ جۆرێک ئەو وێنە و ڤیدیۆیانە بڵاونەکەنەوە کە لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە بەرهەم هێنراوە و تایبەتن بە هێرشەکانیان بۆسەر هێزی پێشمەرگە و خەڵکی سڤیل، لەباری بڵاوکردنەوەی ئەم وێنە و ڤیدیۆیانە بە بێئاگایی ئەم کەناڵانە دەبن بە ڕایەڵێکی میدیایی تیرۆریستان و لەوێوە ترس و تۆقاندن و دڵەڕاوکێ لە نێوان هاووڵاتیاندا بڵاو دەکەنەوە، ئەمەش پێچەوانەی ماددەی سێیەم بڕگەی سێیەمە لە ڕێنمایی ژمارە(۱) ساڵی ۲۰۱٤ وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان تایبەت بە (ڕێکخستنی فریکوێنسی سپەیس لە هەرێمی کوردستان).
هەر کەناڵێک پێچەوانەی ئەم گشتاندنە هەڵسوکەوت بکات ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێتەوە، پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و ئاشتی کۆمەڵایەتی ئەرکی سەرشانی هەموو لایەکە، بۆیە پێویستە پابەندی یاسا و ڕێنماییەکان بن.