Skip to the content

بڵاوکراوە رۆژنامەوانییەکان

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە

 وەزارەتی دارایی عێراق ناردنی ئەو (200 ملیار)  دینارەی کە وەک سلفە بۆ تەواوکاری دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەکاردەهێنرا دواخستووە. 

وەزیرى دارایى و ئابوورى حکومەتى هەرێم سەردانى دەروازەى نێودەوڵەتى باشماخی کرد

 بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە جوڵەى بازرگانى و تاوتوێکردنى ڕێکارەکانى زیادکردنى جوڵەى بازرگانى و داهات لە دەروازەکە، وەزیری دارایی مەرزی باشماخی بەسەر کردەوە

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە بۆ ڕای گشتی

دوابەدوای ڕوونکردنەوەمان لە بەرواری (2021/2/11) تایبەت بە پرسی ئەو دۆسیەیەی کە دادگای لێکۆڵینەوەی قۆرەتوو لەسەر ژمارەیەک بەرپرسی دەروازەی پەروێزخان و بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی کوردستان جووڵاندبووی، بە پێویستی دەزانین کە ڕوونکردنەوە و زانیاری زیاتر بخەینەڕوو.

ئاگاداریەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی هەرێمی کوردستان

ئاگاداری پلە تایبەتەكانی خانەنشین دەکەینەوە، هەر وەكو پێشتریش ئاگادار كراونەتەوە پێویستە فۆرمى زانیاری خانەنشینانی پلە تایبەت لە ماوەی (10) دە ڕۆژ دا لە لایەن بەڕێوبەرایەتیەکانیانەوە پڕبكەنەوە.

روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابورییه‌وه‌ بۆ ڕای گشتی

ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ میدیاكانەوە هه‌واڵی ده‌ركردنی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ به‌رپرسانی ده‌روازه‌ی په‌روێزخان و گومرك به‌ مه‌به‌ست بڵاوده‌كرێته‌وه‌

وەزیری دارایی و ئابوری لەگەڵ كونسوڵی گشتی بەریتانیا كۆبووەوە

ئەمرۆ سێشەممە 2021/2/9 ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازی لە جەیمس ثورنتون كونسوڵی گشتی بەریتانیا و شاندی یاوەری كرد.

یەكەمین كۆبوونەوەی داڕشتنی بودجەی 2021 لە وەزارەتی دارایی بەڕێوەچوو

سەرلەبەیانی ئەمرۆیەكشەممە 24/1/2021 لە دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابوری كۆبوونەوەیەك بە سەرپەرشتی ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری لەگەڵ وەزارەتی سامانەسروشتییەكان بەڕێوەچوو.

ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە بۆ ڕای گشتی

ماوەیەكە هەندێك، پەیج و سایتی درۆزن كە بە پارەی حەرام درووستكراون. چەند درۆ و بوختان و چەواشەكارییەكان بڵاوكردۆتەوە كە گوایە وەزیری دارایی بە نایاسایی لێخۆشبوونی رەسمی گومركی بۆ (كۆمپانیای خۆشناو) كردووە. ئەمە درۆیە هیچ پەیوەندییەكی بە ڕاستیەوە نییە و بۆ ئاشكراكردنی راستیەكان بۆ كۆتایی هێنان بە درۆ و بوختان و چەواشەكارییەكانیان بە گرنگمان زانی ئەم راستیانە بۆ ڕای گشتی بڵاو بكەینەوە:-

وەزیری دارایی و ئابوری : كار بۆ بەرزكردنەوەی داهات دەكەین

ئەمڕۆ چوارشەممە١٤ ی تشرینی یەكەم (ئۆكتۆبەر)ی ٢٠٢٠كونسوڵی هاكان كاراچی كونسوڵی كۆماری توركیا لە هەولێر وشاندێكی یاوەری سەردانی وەزارەتی دارایی وئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستانیان كرد لەگەڵ ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری كۆبوونەوە.