Skip to the content

وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ بەرپرسێكی باڵای ئەمریكا كۆبووەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- سەر لەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە 25ی ئابی 2021، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووری لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە (دو تاينتواتچ) بەرپرسی بەشی سیاسی-ئابووری لە كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان، کرد. 

لەسەرەتای كۆبوونەوەكە، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی ئابووری،  ڕۆڵی ئەمریكا و هێزە هاوپەیمانەكانی بەرز نرخاند لە پاراستنی ناوچەكە بە گشتی و بووژاندنەوەی ئابووری هەرێمی كوردستان.

لای خۆشیەوە،  (دو تاينتواتچ) باسی دواهەمین پێشهاتەكانی جیهان و خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی كرد  كە بەهۆی پەتای كۆرۆنا و كێشە سیاسییەكان كاریگەرییەكی نەرێنی لەسەر دۆخی ئابووری هەبووە. 

وەزیری دارایی و ئابوری جەختی لەوە كردەوە، كە دەبێت دۆستەكانی كورد هاوكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن، تاوەكو زیاتر پەرە بە ئابووری كوردستان بدرێت، هەنگاوەكانی چاكسازی زیاتر بەرەو پێش بچێت.

پاشان هەردوولا جەختیان لەوە كردووە، بە هاوكاری و هەماهەنگی هەردوولا، دەتوانرێت فەرمانبەری پسپۆر پێبگەیه‌نرێت لەسەرجەم بوارەكانی وه‌ك دارایی گومرك و باج  و چه‌ند بوارێكی دیكه‌.