Skip to the content

وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ بەڕێوەبەری بانکە پسپۆڕییەکانی وەزارەت کۆبووەوە

ڕۆژی دووشەممە ٢٩ـی نیسانی ٢٠٢٤، ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری، لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ بەڕێوەبەری سەرجەم بانکە پسپۆڕییەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی کۆبووەوە.

لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر ڕێکخستنەوە و بەرەوپێشبردنی کاری بانکە پسپۆڕییەکان کرا، وەزیری دارایی داوای کرد کاراسانی تەواو بۆ مامەڵەی ئەو هاووڵاتییانە بکرێت کە قەرز و پێشینەیان وەرگرتووە و پلان و پێشنیاری خۆیان لەو بارەیەوە بۆ وەزارەت بەرز بکەنەوە.

لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا، وەزیری دارایی گوتی "سەرەڕای قەیران و کێشەکان لەم کابینەیە توانیومانە کاری باش بۆ بەرەوپێشبردنی ژێرخانی بانکەکان بکەین و لە داهاتووشدا بەپلان و بەرنامەی گونجاو، کارەکانیان باشتر ڕێک دەخەینەوە."