Skip to the content

بەڕێوەبەری نوێی بانکە بازرگانییەکانی وەزارەتی دارایی دەست بەکار بوو

ڕۆژی سێشەمە ٣٠ـی نیسانی ٢٠٢٤، لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی دارایی و ڕاوێژکاری وەزارەت و بەرپرسی نوسینگەی وەزیری دارایی و ئابووری، محەممەد ئەحمەد خضر، وەک بەڕێوەبەری نوێی بانکە بازرگانییەکان لە شوێنی مەولود سابیر، دەست بەکار بوو.
   
لە گوتەیەکدا هەر یەک لە یاسین واحید، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی دارایی و دکتۆر هاوڕێ کەمال، ڕاوێژکاری وەزارەت بە ناوی وەزیری داراییەوە پیرۆزباییان لە محەممەد ئەحمەد خضر کرد و هیوای سەرکەوتنیان لەم ئەرکە نوێیەدا بۆ خواست.

هاوکات هەوڵەکانی مەولود سابیر بۆ ڕێکخستنەوەی بانکەکان و بەرەو پێشبردنیان بەرز نرخێندرا و هیوای سەرکەوتنیان لە ئەرکە نوێیەکەیدا بۆ خواست کە لەمەو دوا لە دیوانی ئەنجومەنی وەزیران دەست بەکار دەبێت.