سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان پێشوازی له سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار دەکات
![](/media/4474/mohammedshukrireceiveamaljalal.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132575125220000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - ئه‌مرۆ دووشه‌مه 2020/12/21 سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له دیوانی ده‌سته پێشوازی له ئه‌مه‌ل خان سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری كرد.
له‌م دیداره، باس له هاوكاری نێوان هه‌ردوو ده‌سته، چاره‌سه‌ری گرفتی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له سێكته‌ری گه‌شت و گوزار له هه‌رێمی كوردستان، ئاسانكاری كردن بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له سێكته‌ری گه‌شتوگوزار، به تایبه‌ت له ناوچه شاخاویه‌كان و لادێیه‌كان كه گونجاون بۆ گه‌شتوگوزار و ساڵانه خه‌ڵكانێكی زۆر سه‌ردانیان ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی گه‌شت و به‌سه‌ربردنی كات.
له لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی ده‌سته ئاماده‌یی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی پیشاندا، بۆ هه‌موو ئاسانكاریه‌ك بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران، به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له سێكته‌ری گه‌شتوگوزار.