سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان پێشوازی له کونسوڵی ووڵاتی هیندستان دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 2020/12/6 سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له دیوانی ده‌سته پێشوازی له کونسوڵی هیندستان كرد.
له‌م دیداره، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان باسی له به‌رده‌وامی كار و چالاكیه‌كانی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی كوردستان كرد، تەنانەت له‌ماوه‌ی هاتنی ڤایرۆسی كۆڕۆنا و كهرەنتین به هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان به‌رده‌وام بووه له‌سه‌ر كار و چالاكیه‌كانی، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به سێكته‌ری كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و گه‌شتیاری کرد كه سێ سێكته‌ری گرنگن و ده‌سته‌ی وه‌به‌رھێنان به‌رده‌وام جه‌ختیان له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه، به‌تایبه‌ت سێكته‌ری كشتوكاڵ، كه كوردستان زه‌وی و ئاو و هه‌وایه‌كی گونجاوی هه‌یه، بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌م سێكتهرەدا.
کونسوڵی ووڵاتی هیندستان كه له‌م ماوه‌یه سه‌ردانی شاره‌كانی كوردستانی كردووه و زه‌وی و ئاو هه‌وای شاره‌كانی بینیوه، له‌لای خۆیه‌وه پاڵپشتی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كرد، له‌باره‌ی گونجاوی زه‌وی كوردستان بۆ پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان.
هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر ڕاكێشانی وه‌به‌رهێنه‌ری ووڵاتی هیندستان بۆ هەرێمی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان.