سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان سەردانی پەرلەمانی کوردستانی کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/2/3 لەسەر بانگهێشتی لێژنەی ئاوەدانکردنەوە و وەبەرهێنانی پەرلەمانی کوردستان، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان بە یاوەری بەڕێوەبەرە گشتییەکان و ستافی وەبەرهێنان سەردانی پەرلەمانی کوردستانی کرد و بەشداریکرد لە کۆبوونەوەیەک کە لەلایەن لیژنەکەوە ڕێکخرابوو بۆ د.محهمهد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان و ئەحمەد رێكانی سەرۆكی یەكێتیی وەبەرهێنەران و شیرین حوسێن بەڕێوەبەری گشتیی بانكە پسپۆڕییەكان لە وەزارەتی دارایی و ئابووری لەبارەی قەرزەكانی حكومەت و كۆمپانیاكان و روونكردنەوە لەسەر خستنەسەری زیادەی قەرزی هاووڵاتیان كە یەكەی نیشتەجێبوونیان كڕیوە.
سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان و سەرۆكی یەكێتیی وەبەرهێنەران و بەڕێوەبەری گشتیی بانكە پسپۆڕییەكان لەوەزارەتی دارایی و ئابووری و شاندی یاوەریان كورتە باسێكیان لەسەر بەڕێوەچوونی كارەكان و كارنامەی كۆبوونەوەكە خستەڕوو.
لەم کۆبوونەوەیە بەوردی تیشكیان خستەسەر پرسیاری پەرلەمانتاران و گفتوگۆیەكی وردیان لەسەر كێشە و گرفتەكان كرد و دوای كۆبوونەوەیەكی چەند كاتژمێری نێوانیان، جەخت لەسەر چارەسەری كێشەكان و هەنگاوی جدی كرایهوه.
دوابهدوای كۆبوونهوهكهش لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن خرایەڕوو.