Skip to the content

دەستەی وەبەرهێنان و بەشی بازرگانی نێودەوڵەتی بەریتانیا ھەوڵی پێکھێنانی تیمێکی ھاوبەش دەدەن.

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- د. محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ، پێشوازی لە جەیمس گەڵاغیر بەڕێوەبەری بەشی بازرگانی نێودەوڵەتی حکومەتی بەریتانیا لە عێراق کردو دۆخی وەبەرهێنانیان تاوتوێ کرد.
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان پێگەو رۆڵی حکومەت و کۆمپانیاکانی بەریتانیای لە هەرێمی کوردستان بەگرنگ و پێویست زانی و ئاماژەی بە کارو چالاکی و پرۆژەکانی بەریتانیای کرد لە سێکتەرە جیاجیاکاندا ، هیوایخواست کۆمپانیا بەریتانیاییەکان لە سێکتەرەکانی وزەی پاک و کشتوکاڵ و پیشەسازییە هەمەچەشنەکان وەبەرهێنانی زیاتر بکەن.
لەبەرامبەردا بەڕێز جەیمس گەڵاغیر ئامادەیی حکومەتی بەریتانیای دەربڕی لە هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان ، لەو سێکتەرانەی پێویستن و هەروەها لەرووی راوێژکارییەوە دەتوانن پشتیان پێ ببەستن.
راگەیاندنی دەستەی وەبەرھێنان
١١ی نیسانی ٢٠٢٢