Skip to the content

فراوانکردنی وەبەرھێنان لە نێوان کوردستان و یۆنان

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- کۆبوونەوەیەکی ھاوبەش بەسەرپەرشتی د. محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان و سەروەر ھاواری بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و ئەحمەد وشیار بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر و د. محەمەد شەھاب راوێژکاری ئەنجوومەنی وەزیران ، لەگەڵ ستاڤۆس کیرمیس کونسڵی گشتی یۆنان بەڕێوەچوو ، ئامانج لەم کۆبوونەوەیە پێشخستنی پەیوەندییەکانی نێوان کوردستان و یۆنان بوو لەبواری وەبەرھێنان و بازرگانی و گەشتیاری.


راگەیاندنی دەستەی وەبەرھێنان