Skip to the content

میسڕییەکان دەیانەوێت لە سێکتەری پیشەسازی ھەرێمی کوردستان وەبەرھێنان بکەن

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- د. محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان پێشوازی لە خاتوو ئەمیرە نەبیل کونسڵی بازرگانی میسڕ لە ھەولێر و بەڕێز ئەحمەد محەممەدی بەڕێوەبەری بازرگانی میسڕ لە عێراق کرد و دۆخی وەبەرھێنان و چۆنییەتی پێشخستنیان ئەو سێکتەرەیان تاوتوێ کرد.
لە دیدارێکدا سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان ئاماژەی بە رۆڵ و گرنگی کونسڵخانەی میسڕ لە ھەولێر کردو رایگەیاند ، کورد پەیوەندییەکی دیرۆکی لەگەڵ میسڕییەکان ھەیە، بۆیە گرنگ و پێویستە لەبواری وەبەرھێناندا زیاتر نزیک ببنەوە لە یەکتری، چونکە دەرفەتی زۆری وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان ھەیە.
کونسڵی بازرگانی میسڕیش تیشکی خستە سەر ئەو ئارامی و سەقامگیری و پێشکەوتنەی کە لە کوردستان و بەتایبەتی ھەولێری ھەیە و ئاماژەی بەوەدا کە کوردستان لە رووی ئەمنی و ئابوورییەوە لەبارە بۆ وەبەرھێنان و ئەوان دەتوانن کار لەسەر دەرفەتەکانی وەبەرھێنان لە سێکتەری پیشەسازی و گەشتیاری و کشتوکاڵ لە کوردستان بکەن.

راگەیاندنی دەستەی وەبەرھێنان
١٣ی نیسانی ٢٠٢٢