سەرۆکی دەستە لە شاری سلێمانی بەدواداچوون بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوونی کەمدەرامەتان دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە ٢3 ی ئاب ی 2022، د.محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان بە یاوەری بەڕێوەبەرانی گشتیی دیوانی دەستەی وەبەرهێنان سەردانی پارێزگای سلێمانی کرد.
لە سەردانەکەیدا کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەبەرهێنانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ڕاپەڕین و بەڕێوەبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەبەرهێنان لە سلێمانی ئەنجامدا.
ئامانج لە سەردانەکەی سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان بۆ دەڤەرەکە بەدواداچوون و لە نزیکەوە ئاگاداربوون بوو لە ڕێکار و هەنگاوەکانی مامەڵە و تەرخانکردنی زەوی بۆ دروستکردنی پڕۆژەی (٢٠) هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەمدەرامەتان، هاوکات جێبەجێکردن و ئەنجامدانی دروستکردنی شار و ناوچە پیشەسازییەکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ڕاپەڕین.