د.محمد شوکری ئاستەنگەکانی بەردەم پڕۆژەکانی وەبەرهێنانی لەگەڵ وەبەرهێنەرانی سلێمانی تاوتوێ کرد
 
			
		هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سیێشەممە ڕێکەوتی (٢٣ ی ئابی٢٠٢٢) د.محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان بەمەبەستی گفتوگۆ و چارەسەرکردنی کێشە و لەمپەرەکانی بەردەم وەبەرهێنەران، لەگەڵ ژمارەیەک وەبەرهێنەری پارێزگای سلێمانی کۆبۆوە.
لەو کۆبوونەوەیەدا، وەبەرهێنەران باسیان لە کێشە و گرفتەکانی بەردەم پڕۆسەی وەبەرهێنان و پڕۆژەکانی وەبەرهێنان کرد. 
لای خۆیەوە سەرۆکی دەستە ڕاسپاردە و داواکارییەکانی وەبەرهێنەرانی وەرگرت سەبارەت بە کەمکردنەوەی ڕۆتیناتی پێدانی مۆڵەت و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و بەڵێنی چارەسەرکردنی پێدان.
 
                                    
                                                                    