سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ژمارەیەک پڕۆژەی وەبەرهێنانی پارێزگای سلێمانی بەسەرکردەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕێکەوتی ٢٣ ی ئابی٢٠٢٢ د.محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، سەردانی پارێزگای سلێمانی کرد و ژمارەیەک پڕۆژەی وەبەرهێنانی لەو شارە بەسەر کردەوە.
بە مەبەستی چاودێریکردن و ئەنجامدانی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان هەریەک لە پڕۆژەکانی وەبەرهێنانی (نەخۆشخانەی ئاسیا – چوارچرا سیتی – دەروو سیتی – میران سیتی – پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران)ی بەسەرکردەوە، دواتریش سەرۆکی دەستە سەردانی بینای نوێی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی کرد کە لەژێر جێبەجێکردن و لە قۆناغی کۆتاییدایە.