Skip to the content

پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و عەممان لە بواری وەبەرهێنان گەشەی زیاتری پێ دەدرێت

هەولێر، هەرێمى کوردستان (GOV.KRD)- رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٠ی ئابی ٢٠٢٢، دکتۆر محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان پێشوازی کرد لە فوئاد خازر ئەلمەجالی، کونسوڵی گشتی شانشینی ئوردن لە هەرێمی کوردستان.

لە دیدارێکدا باس لە گرنگی زیاتر و فراوانکردنی پەیوەندییەکانی نێوان شانشینی ئوردن و هەرێمی کوردستان لە بواری وەبەرهێنان و بازرگانی کرا.

د.محەمەدشوکری، باسی لە گرنگی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستانی و وڵاتی ئوردن کرد و ئامادەیی دەربڕی بۆ دروست کردنی هەماهەنگی زیاتر، لەپێناو فراوانکردنی پەیوەندییەکانی هەردوولا لە بواری وەبەرهێناندا.
کونسوڵی گشتی شانشینی ئوردنیش باسی لە گرنگی بەهێزتر کردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردن کرد بەتایبەت لە بواری سیاسی و بازرگانی وەبەرهێنانەوە.

لە دیدارەکەدا بڕیاردرا لەم ساڵدا شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەیاوەری ژمارەیەک وەبەرهێنەری کوردستان سەردانی وڵاتی ئوردن بکەن، لەپێناو هەماهەنگی و فراوانکردنی پەیوەندییە بازرگانی وەبەرهێنانەکانی نێوان هەردوولا و، لە ئایندەشدا بەهەمان شێوە شاندی حکومەت و وەبەرهێنەرانی ئوردنیش سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن.