ئـیـمـارات لـە سـێـکـتەری کـشـتـوکـاڵ و گـاوداریـی ھـەرێـمـی کـوردســتـانـدا وەبـەرھــێـنـان دەکـات
هەولێر، هەرێمى کوردستان (GOV.KRD) - دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی کۆمپانیای ئەبراری ئیماراتی هەماهەنگی بۆ گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و گاوداری کردووە و سەرۆکی شاندی کۆمپانیاکەش دەڵێت: " لـە مـاوەی ڕابـوردوودا زیـاتـر لـە ١٠ تـوێـژیـنـەوەمان لـە ھـەرێـمـی کـوردســتـانـدا بـۆ پـڕۆژەی وەبـەرھــێـنـان ئـەنـجـامـداوە کـە بـۆ کـوردســتـان و عـێـراق و وڵـاتـی ئـیـمـارات گـرنـگـن، بـە تـایـبـەت لـە بـواری کـشـتـوکـاڵ و سـامـانـی ئـاژەڵ و گـاوداریـدا؛ ئـەوەش بـە مـەبـەسـتـی دابـیـنکـردنـی ئـاسـایـشـی خـۆراک لـە نـاوچـەکـەدا."
پـۆل ویـلـم، سەرۆکی شاندەکە، ڕایگەیاندووە "ئـێـمـە گـەیـشـتـیـنـە ئـەو دەرئـەنـجـامـە کـە کـوردســتـان خـاوەن زەویـیـەکـی بـە پـیـت و گـونـجـاوە بـۆ وەبـەرھــێـنـان لـە کـەرتـی کـشـتـوکـاڵ و چـانـدنـدا، بـەھـۆی ھـەڵـکـەوتـە و ئـاووھـەوای نـاوچـەکـە، دەتـوانـرێـت کـۆمـپـانـیـاکـانـی وڵـاتـی ئـیـمـارات لـە سـێـکـتەری کـشـتـوکـاڵـدا کـاری وەبـەرھــێـنـان بـکـەن."
محەممەد شوکری، سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان لەوبارەیەوە ڕایـگـەیـانـد: "ئـێـمـە بـە ھـەمـاھـەنـگـی لـەگـەڵ وەزارەتـی کـشـتـوکـاڵ و سـەرچـاوەکـانـی ئـاو، لـە چـوارچـێـوەی یـاسـا بـەرکـارەکـانـی وەبـەرھــێـنـان لـە ھـەرێـمـی کـوردســتـان، ھـەمـوو کـارئـاسـانـیـیەک بـۆ ئـەو کـۆمـپـانـیـا و وەبـەرھـێـنـەرانـە دەکـەیـن کە لـە بـواری کـشـتـوکـاڵ و پـیـشـەسـازیی خـۆراکـدا وەبـەرھــێـنـان دەکـەن، بە وڵاتی ئیماراتیشەوە."
گـرووپـی کـۆمـپـانـیـاکـانـی ئـەلـمەوارد لـە ئـیـمـاراتـی یـەکـگـرتـووی عـەرەبـی، یـەکـێـکـە لـە کـۆمـپـانـیـا پـێـشـەنـگـەکـانی بـواری پـیـشـەسـازیی خـۆراک و کـشـتـوکـاڵـی و بـەرهـەمـە شـیـرەمـەنـییـەکـان، کە دەتوانێت ڕۆڵ لە بەدیهێنانی ئەو ئامانجانەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بگێڕێت کە لە بـەھـێـزکـردنـی ژێـرخـانـی ئـابووریی ھـەرێـمـی کـوردســتـان هەیەتی، لـە ڕێـگـەی بـووژاندنـەوەی سـێـکـتەری کـشـتـوکـاڵ و پـاراسـتـنـی ئـاسـایـشـی خـۆراک و پـڕکـردنـەوەی پـێـداویـسـتـیی ھـەرێـمـی کـوردســتـان و عـێـراق و ھـەنـاردەکـردنـی بـۆ دەرەوەی وڵـات.