سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان بەشداری رۆژی جیهان خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکان دەکات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- پـێـش نـیـوەڕۆی رۆژی یـەکـشـەمـمــە ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، لە شاری هەولێر مەراسیمی ساڵیادی رۆژی جیهانی خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکان بەڕێوەچوو.
لە مەراسمیمەکەدا کە د.مـحـەمـەد شـوکـری، سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان بـەشـدری تێدا کرد و تێیدا چەندین چالاکی تایبەت بەو بابەتە پێشکەش کران.
چـالـاکـیـەکـان لـەلـایـەن وەزارەتـی کـارو کـاروبـاری کـۆمـەڵـایـەتـی و لـە ژێـر دروشـمـی (کـەمـئـەنـدام و خـاوەن پـێـداویـسـتـی تـایـبـەت شـایـەنـی رێـزە نـەک بـەزەیـی)، رێـکـخـرابـوو .
ھـەمـوو سـاڵـێـک لە رۆژی ٣ی کـانـوونـی یـەکـەم، رۆژی جـیـھانـی خـاوەن پـێـداویـسـتـیـە تـایـبـەتـیـەکـانـە کـە لـەلـایـەن رێـکـخـراوی نـەتـەوەیـەکـگـرتـووەکـان بـڕیاری لـێـدراوە ، ئـامـانـج لـە دیـاریـکـردنـی ئـەو رۆژە وەک رۆژی جـیـھانـی خـاوەن پـێـداویـسـتـیـە تـایـبـەتـیـەکـان رێـز گـرتـنـە لـە مـاف و کـەرامـەت و فـەراھـەمـکـردنـی ژیـانـێـکـی بـاشـتـرە بـۆ ئـەو تـوێـژە لـە کـۆمـەڵـگـەدا .