لە کۆبوونەوەیەکدا ئـاسـتـەنـگـەکـانـی بـەردەم کـاری وەبـەرھـێـنـان چارەسەرەکان خـرانـەڕوو
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- رۆژی سـێـشـەمـمـە رێکەوتی٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، د. مـحـەمـەد شـوکـری مـحـەمـەد سـەعـیـد، بـە یـاوەری د.ئـومـێـد سـەبـاح، سـەرۆکـی دیـوانـی ئـەنـجـومـەنـی وەزیـران، سـەرپـەرشـتـی کـۆبـوونـەوەیـەکـی یـەکـێـتـی وەبـەرھـێـنـەرانـی کـوردســتـانـیـان کـرد
لـە کـۆبـوونـەوەکـەدا گـرفـت و ئـاسـتـەنـگـەکـانـی بـەردەم کـاری وەبـەرھـێـنـان لـە ھـەرێـمـی کـوردســتـان لـەلـایـەن یـەکـێـتـی وەبـەرھـێـنـەرانـی کـوردســتـان خـرانـەڕوو، لـە ھـەمـانـکـاتـدا مـیـکـانـیـزمـی چـارەسـەرکـردنـی کـێـشـەکـانـیـان خستەڕوو.
سـەرۆکـی دیـوانـی ئـەنـجـومـەنـی وەزیـران و سـەرۆکـی دەسـتـەی وەبـەرھــێـنـان بـەڵـێـنـیـانـدا ھـەرچـی لـە تـوانـای خـۆیـان و دامـەزراوە و فـەرمـانـگـەکـانـی حـکـومـەتـی ھـەرێـمـی کـوردســتـانـدا بـێـت ئـاسـانـکـاریـان بـۆ بـکـرێـت لـە کـەمـکـردنـەوەی رۆتـیـن لـە رایـی کـردنـی مـامـەڵـەکـانـی وەبـەرھـێـنـەران و فـەراھـەمـکـردنـی کـەشـی لـە بـارتـر لـە جـێـبـەجـێـکـردنـی پـرۆژەکـانـیـان لـە پـێـنـاو پـێـشـخـسـتـنـی گـەشـەی ئـابـوری ھـەرێـمـی کـوردســتـان .
لـە کـۆبـوونـەوەکـەدا بـریـاریـانـدا بـۆ لـە مـەودوا پـەرەی زیـاتـر بـە ھـەمـانـگـییەکان بدرێت بـە ئـاراسـتـەی گـریـنـگـیـدان بـە پـرۆژەکـانـی وەبـەرھــێـنـان و پـاراسـتـنـی بـەرھـەمـی نـاوخـۆی و زێـدە کـردنـی ھـەلـی کـار و دەسـتـی کـاری نـاوخـۆیـی لـەجـێـبـەجـێـکـردن و ئـەنـجـامـدانـی پـرۆژەکـانـی وەبـەرھــێـنـان لـە ھـەرێـمـی کـوردسـتـانـدا .