Skip to the content

سێ پڕۆژەی وەبەرهێنان لە هەولێر، دە هەزار هەلی کار دەڕەخسێنن

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- د. محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان ، بە یاوەریی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ، ئومێد خۆشناو پارێزگارى ھەولێر سەردانی ناوچەی تیماری ھەولێریان کردو چەند کارگەیەکیان بەسەرکردەوە، ئامانج لەم سەردانە بەدواداچوونی گیروگرفتەکانی کارگەو پڕۆژەکانی وەبەرھێنان بوو ، ھەروەھا چۆنییەتی ئامادەکاری بوو بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ ناوچەی پیشەسازی تیمار.

لەو سەردانەدا ، کارگەی زێڕ بۆ بەرھەمھێنانی خۆراک و پاککەرەوەکان و کارگەی ڤان ستیل بۆ بەرھەمھێنانی شیش و ئاسن و کارگەی دروستکردنی کێبڵی ھەولێریان بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە چاودێری پڕۆژەکان و کارەکانیان کردن.

ئەم سێ کارگە گەورەیە لەکابینەی نۆیەم مۆڵەتیان پێدراوە ، کۆی سەرمایەی بەگەڕخراوی ھەرسێ کارگەکە نزیکەی ملیارێک دۆلارە و نزیکەی ١٠ ھەزار ھەلی کار دەڕەخسێنن.