Skip to the content

لە ١٦ ساڵى ڕابردوو زیاتر لە ٦٢ ملیار دۆلار لە هەرێمى کوردستان سەرمایەگوزارى کراوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، لیستی ئه‌و پڕۆژانه‌ی بڵاو كرده‌وه‌ كه‌  له‌ ڕێکەوتی٢٠٠٦/٨/١ى زایینییه‌وه‌ تا ٢٠٢٢/٢/٢٠ له‌ سێكته‌ره‌ جیاوازه‌كاندا مۆڵه‌تیان پێ دراوه‌ و ئه‌م پڕۆژانه‌ش دابه‌شبوونه‌ته‌ سه‌ر پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌ سەربەخۆکانى ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان.

ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان سەبارەت به‌ پارێزگای هه‌ولێر و له‌ ماوەى ئەو ١٦ ساڵە مۆڵەت دراوەتە ٤٦٠ پڕۆژە بە بڕى ٣٨ ملیار دۆلار كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ به‌سه‌ر سێكته‌ره‌ جیاوازه‌كاندا دابه‌ش بوونە:

  • ٦٦ پڕۆژە لە سێکتەرى بازرگانی
  • ٤ پڕۆژە لە سێکتەرى بانكه‌كان
  • ٣٧ پڕۆژە لە سێکتەرى ته‌ندروستی
  • ١١٥ پڕۆژە لە سێکتەرى پیشه‌سازی
  • ٥ پڕۆژە لە سێکتەرى خزمه‌تگوزاری
  • ٩٣ پڕۆژە لە سێکتەرى گه‌شتیاری
  • پڕۆژەیەک لە سێکتەرى گه‌یاندن
  • ٣ پڕۆژە لە سێکتەرى گواستنه‌وه
  • ٢٢ پڕۆژە لە سێکتەرى فێركردن
  • ١٦ پڕۆژە لە سێکتەرى كشتوكاڵ
  • ٩٢ پڕۆژە لە سێکتەرى نیشته‌جێبوون
  • ٣ پڕۆژە لە سێکتەرى هونه‌ری
  • ٣ پڕۆژە لە سێکتەرى وه‌رزشی

 

هەروەها له‌ پارێزگای سلێمانی، ٢٢٨ پڕۆژە بە بڕى ١٦ ملیار و پێنجسەد ملیۆن دۆلار، له‌ ڕێکەوتی ١/٨/٢٠٠٦ى زایینییه‌وه‌ تا ٢٠/٢/٢٠٢٢ ته‌واوی سێكته‌ره‌ جیاوازه‌كان مۆڵەتیان پێ دراوە کە  به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ دابەش کراون:

  • ٤٥ پڕۆژە لە سێکتەرى بازرگانی
  • ٥ پڕۆژە لە سێکتەرى ته‌ندروستی
  • ٧٢ پڕۆژە لە سێکتەرى پیشه‌سازی
  • ٧ پڕۆژە لە سێکتەرى خزمه‌تگوزاری
  • ٢١ پڕۆژە لە سێکتەرى گه‌شتیاری
  • ٣ پڕۆژە لە سێکتەرى گه‌یاندن
  • ٨ پڕۆژە لە سێکتەرى فێركردن
  • ٧ پڕۆژە لە سێکتەرى كشتوكاڵ
  • ٤٤ پڕۆژە لە سێکتەرى نیشته‌جێبوون
  • ١٠ پڕۆژە لە سێکتەرى وه‌رزشی

له‌ پارێزگای دهۆكیش به‌ بڕی ٦ ملیار و پێنجسه‌د ملیۆن دۆلار وه‌به‌رهێنان له‌  ٢٨٠ پڕۆژە كراوه‌ کە ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان بەم شێوەیە دابەشى کردوون:

  • ٥١ پڕۆژە لە سێکتەرى بازرگانی
  • پڕۆژەیەک لە سێکتەرى بانکى
  • ١٩ پڕۆژە لە سێکتەرى ته‌ندروستی
  • ٦٧ پڕۆژە لە سێکتەرى پیشه‌سازی
  • ٣ پڕۆژە لە سێکتەرى خزمه‌تگوزاری
  • ٦٥ پڕۆژە لە سێکتەرى گه‌شتیاری
  • ١٤ پڕۆژە لە سێکتەرى فێرکردن
  • ١١ پڕۆژە لە سێکتەرى كشتوكاڵ
  • ٣٨ پڕۆژە لە سێکتەرى نیشته‌جێبوون
  • ١٦ پڕۆژە لە سێکتەرى وه‌رزشی
  • پڕۆژەیەک لە سێکتەرى هونەرى

 

لە پارێزگاى ھەڵەبجه سەرمایەگوزارى ئەم ١٦ ساڵە ١٧ ملیۆن دۆلار بووە کە پڕۆژەکانى بەم شێوەیەن:

  • ٢ پڕۆژە لە سێكته‌ری بازرگانی
  • پڕۆژەیەک لە سێکتەرى كشتوكاڵ
  • پڕۆژەیەک لە سێکتەرى وەرزشى

 

له‌ ئیداره‌ی سەربەخۆى ڕاپه‌ڕین، ژماره‌ و جۆری ئه‌و پڕۆژانه‌ی له‌ سێكته‌ره‌ جیاوازه‌كانی وه‌به‌رهێنان مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه، ١٨ پڕۆژەن‌ کە بە هۆیانەوە ٣٠٠ ملیۆن دۆلار وه‌گه‌ڕ خراوه‌ بۆ وه‌به‌رهێنان و به‌م شێوەیە دابەش دەبن:

  • ٧ پڕۆژە لە سێکتەرى بازرگانى
  • ٢ پڕۆژە لە سێکتەرى پیشەسازى
  • ٤ پڕۆژە لە سێکتەرى نیشتەجێبوون
  • ٤ پڕۆژە لە سێکتەرى فێرکردن
  • پڕۆژەیەک لە سێکتەرى وەرزشى

 

له ‌ئیدارەى سەربەخۆى گه‌رمیانیش  به‌ بڕی زیاتر له‌ ٧٠٠ ملیۆن دۆلار وه‌به‌رهێنان له‌ سێكته‌ره‌ جیاوازه‌كان كراوه‌ و ورده‌كاریی وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی پڕۆژەكانیش به‌م شێوه‌یەیە‌:

  • ١٤ پڕۆژە لە سێکتەرى بازرگانى
  • ٢ پڕۆژە لە سێکتەرى تەندرووستى
  • ٣ پڕۆژە لە سێکتەرى پیشەسازى
  • ٤ پڕۆژە لە سێکتەرى گەشتیارى
  • ٩ پڕۆژە لە سێکتەرى نیشتەجێبوون
  • ٢ پڕۆژە لە سێکتەرى وەرزشى

بۆ بینینى تەواوى پڕۆژەکان کلیک لەسەر ئەم لینکانەى خوارەوە بکە:

PDF NEW 2022.pdf - Google Drive

Housing All (1).pdf - Google Drive