ھەوڵەکان بۆ دروستکردنی ناوچەی پیشەسازی نوێ
![](/media/13418/whatsapp-image-2022-07-19-at-103434-pm.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133027376780000000)
پیشەسازی بەشادەماری ئابووری ووڵاتان ھەژماردەکرێ و ھەوڵەکانی حکومەتی ھەرێم و دەستەی وەبەرھێنان ، پەرەپێدان و دروستکردنی ناوچەی پیشەسازیی نوێیە.
د. محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان ، بەئامانجی پێشخستنی سێکتەری پیشەسازی ، لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی شار و ناوچەی پیشەسازی و سەرپەرشتیارانی بەشەکە ، جەختی لە داڕشتنی پلانی نوێی وەبەرھێنان و دروستکردن و دابینکردنی زەوی لە پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان و تەنانەت قەزاکانیش کردەوە.
سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان ، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەکەی راسپارد بەزووترین کات ، بەربەست و کێشەکانی بەردەم ناوچە پیشەسازییەکان چارەسەر بکرێن و ئاسانکاری بۆ وەبەرھێنەران بکرێ ، لەھەمانکاتدا بەدواداچوون بۆ پڕۆژەکانی وەبەرھێنان لە کەرتی پیشەسازی بکرێت..
لەکابینەی نۆیەم ٥٩ مۆڵەت دراوەتە کەرتی پیشەسازی و کۆی سەرمایەکانیان ملیارێک و ٧٧٧ ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە ، بەو شێوەیەش سێکتەری پیشەسازی پێشخراوەو ریزبەندی یەکەمی ھەیە.
ڕاگەیاندنی دەستەی وەبەرھێنان
١٩ی تەمووزی ٢٠٢٢