Skip to the content

یەکەم هەنگاو بۆ دروستکردنی ٢٠ هەزار یەکە بۆ کرێنشینان

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- لەیەکەم هەنگاوی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بۆ دروستکردنی ٢٠ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان و کەمدەرامەتان ، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لەگەڵ دامەزراوەی کان تاوتوێی میکانزمی دروستکردنی یەکەکانی کرد ، لەرووی کوالیتی و خەرجی و خزمەتگوزارییەکان..
د. محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ئاماژەی بەوەکرد ، سەرۆکی حکومەت رایسپاردوون پڕۆژەکان بە کوالیتییەکی باش و نرخێکی هەرزان لە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دروست بکرێن ، هەروەها پێویستە پڕۆژەکان ببنە نمونەیەک لەرووی بوونیاتنان و مەرجەکانی سەلامەتی و خزمەتگوزاری ، ئاشکرایشی کرد ، سەرۆکی حکومەت قبوڵی نیە بە واستە کەس سوودمەند بێت ، ئەولەویەت بۆ کەسانی شایستەیە..
دامەزراوەی کان یەكێکن لەو لایەنانەی لەرووی راوێژکارییەوە هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن ، لەبارەی باش بەڕێوەچوونی پرۆسەی دروستکردنی ٢٠ هەزار یەکەکە ، راوێژیان پێدەکرێت.