Skip to the content

لە قۆناغی یەکەمدا ، سوود لەم فۆڕمە وەرگرن..

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- دەستەی وەبەرهێنان فۆڕمێکی سەرەتایی بۆ ئەوانەی شایستەن و دەیانەوێ سوودمەندبن لە ٢٠ ھەزار یەکەکەی کرێنشینان بەردەست دەخات ، بۆ بەرچاوڕوونی پڕۆسەی تۆمارکردن ، لەخوارەوە دەتوانن سوود لە فۆڕمەکە وەرگرن کە زانیارییەکی سەرەتاییە بۆ هاووڵاتییانی خۆشەویست.
دەستەی وەبەرهێنان بەردەوامە لە داڕشتن و دروستکردنی فۆڕمەکە بەشێوەیەکی تەندروست بێ هیچ کەموکوڕیییەک.
دەستەی وەبەرهێنان و دامەزراوەی "کان" دوو هەفتەیە سەرقاڵی داڕشتنی فۆڕمەکەن و هەفتەی داهاتووش فۆڕمەکە بەشێوازی ئەلیکتڕۆنی و بە ئۆنڵاین ، لەژێر چاودێری دەستەی وەبەرهێنان ، لەسەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەردەست دەبێت.
لەماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پەیجی دەستەی وەبەرهێنان ، لینکی فۆڕمەکە پۆست دادەنێرێت.
راگەیاندنی دەستەی وەبەرھێنان
٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢